١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٣٣
تەقینەوە لە وێستگەی شەمەندەفەری نیوجرسی ئەمریکا

پاش تەقینەوەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە مەنهەتەن و ڕووداوە تیرۆریستیەکەی مینە سووتای ئەمریکا، تەقینەوەیەکی دیکە ئەم جارەیان لە نیوجرسی ئەو وڵاتەڕووی دا.

پاش تەقینەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە مەنهەتەن و ڕووداوی تیرۆریستی لە مینە سوتای ئەمریکا، تەققینەوەیەکی دیکە ئەم جارەیان لە نیوجرسی ڕووی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راشاتودەی، ئەم تەقینەوە کەمێک لەمەوپێش لە وێستگەی شەمەندەفەری «الیزابت»ی نیوجرسی ڕوویداوە.

تەقینەوەکە لە حاڵێکدا روویدا کە پۆلیس سەرقاڵی پووچەڵ کردنەوەی باکسێکی گوماناوی بوو کە لە وێستگەکەدا دۆزرایەوە.

 زانیاری زیاتر لەمبارەوە بڵاونەبووەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو مەنهەتەن لە نیۆیۆرک تەقینەوەیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی کە بووە هۆی بریندار بوونی لانی کەم ۳۹ کەس و چەندکاتژمێر پاش ئەوەش پۆلیس لە دۆزینەوەی باکسێکی گوماناوی لەم شارە هەواڵی دا.

 ڕۆژی ڕابردووش کەسێکی تیرۆریست بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک لە ناوەندێکی بازرگانیدا و ۸ کەسی بریندار کرد.

داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتوو....

کۆتایی کورتە نامە/310